عەبادی ناوچەی كۆمەڵكوژی سپایكەری بەسەركردەوە

  • 2-04-2018, 00:00
  • +A -A

    تكریت – ا ه ع حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران، ئەمرۆ دوو شەممە، ناوچەی سپایكەری بەسەركردەوە كە تیرۆریستانی داعش تیایدا تاوانی كۆمەڵكوژی ئەنجامدا. عەبادی رایگەیاند: "گەورەترین وەڵام بۆ ئەو كۆمەڵكوژییە شكستپێهێنانی داعش و تاوانباران بوو، لەگەڵ رزگاركردنی زەوی و شارەكان بە یەكێتی و ئازایەتی هێزە ئەمنیەكان". جەختیشیكردەوە لەسەر "گرنگی كاركردن بەهەمان هێز و هەڵوێست بۆ بەرگرتن لە گەڕانەوەی تیرۆر و پاراستنی یەكێتی و ئەمن و ئاسایشی عێراق".