عەبادی پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ ئەمینداری گشتی ناتۆ ئەنجامدا

  • 23-01-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغدا – ا ه ع دكتۆ حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران، ئەمرۆ سێ شەممە، پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ یانس ستولتنبرگ ئەمینداری گشتی ناتۆ ئەنجامدا و تیایدا ستولتنبرگ پیرۆزبایی سەركەوتنەكانی بەسەر تیرۆریستانی داعشدا كرد. لەوبارەیەوە نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە رایدەگەیەنێت: حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ ئەمینداری گشتی ناتۆ ئەنجامدا و تیایدا پیرۆزبایی لەسەرۆك وەزیران كردوە بە بۆنەی سەركەوتنەكان بەسەر تیرۆریستانی داعشدا، سەرسامی خۆشی بە توانای هێزەكانی عێراق دەربڕیوە. هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، لەپەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا هەر دوولا گفتوگۆیان سەبارەت بە پەلەكردن لە راهێنانی هێزە عێراقییەكان كردوەتەوە لەگەڵ پەرەپێدانی پرۆگرامی خوێندنی سەربازی نوێ بۆ ئەوەی هێزەكانی پیادە و هەواڵگری بگرێتەوە لەگەڵ بەرزركردنەوەی تواناكانی وەزارەتی بەرگری. لای خۆیەوە سەرۆك وەزیران تەئكیدیكردوەتەوە، عێراق خوازیارە راهێنانی هێزەكان بەردەوامبێت و پرۆسەی راهێنانیشیان بۆ ناو عێراق بگوازرێتەوە.