سکرتارییەتی گشتی کۆی بڕیارە تایبەتەکان بۆ قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی ئەمساڵ راگەیاند

ناوخۆ
  • 19-10-2022, 11:09
  • +A -A

    بەغداد ـ INA
    سکرتارییەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران ئەمرۆ چوارشەممە کۆی بڕیارە تایبەتەکانی لەسەر قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووان لەماوەی ساڵی 2022ی ئەمساڵدا راگەیاند.
    گوتەبێژی سکرتارییەت حەیدەر مەجید بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: لیژنە ناوەندییەکانی یەکەم و دووەم بۆ قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی ئۆپەراسیۆنی جەنگ و هەڵەی سەربازی و ئۆپەراسیۆنی تیرۆریستی لە سکرتارییەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران،بە ڕێنمایی ڕاستەوخۆی ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیران بەردەوامن لە کارەکانیان بە دەرکردنی بڕیار لەسەر هاوڵاتیان کە قەرەبوویان بۆ کراوە و ڕەوانەی فەرمانگەکانی خەزێنەی پارێزگاکان دەکەن.
    ماجد ئەوەشی وت : ژمارەی ئەو بڕیارە دروستانەی کە لەلایەن هەردوو لیژنەکەوە دەرچووە، بۆ ماوەی 2/1 بۆ 30 / 9 / 2022 بڕی (682) بڕیاری دروست و (3987) بڕیاری نادروست بۆ دەرچووە.
    رونیشیكردوە: بڕیاری نادروست و دووبارە دەکەوێتە ناو یاساو ڕێساکانەوە کە بەپێی ئەو دوو لیژنەیە کار دەکەن، چونکە فایلی تەواونەکراو هەیە کە لەلایەن لیژنەی ناوەندییەوە وەردەگیرێن و دەگەڕێنرێنەوە بۆ تەواوکردنی ڕێوشوێنەکان.