وەزارەتی تەندروستی ڕایدەگەیەنێت کە فەرمانی وەزاری بۆ دامەزراندنی دەرچوانی 6 زانکۆ و پەیمانگا دەرچووە

ناوخۆ
  • 18-10-2022, 19:13
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    وەزارەتی تەندروستی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممەڕایگەیاند کە فەرمانی کارگێڕی بۆ دەمەزراندنی شەش زانکۆوپەیمانگا دەرچووە.
    وەزارەت لەبەیاننامەیەکدا کە کۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی کە فەرمانگەی کارگێڕی یاسایی و دارایی لەوەزارەتی تەندروستی فەرمانی وەزاری دەرکرد بۆ دامەزراندنی دەرچوانی پەیمانگە تەکنیکیەکان و کۆلیژی تەکنیکی و کۆلیژی پەرستاری و کۆلیژەکانی پزیشکی ددان و کۆلیژەکانی پزیشکی ودەرمانسازی لەناوەوەودەرەوەی عێڕاق.
    وتیشی کە ئەم بڕیارە بەپشتبەستن بە نووسراوی ئەنجومەنی خزمەتی فیدڕاڵی و ڕەزامەندی وەزیری تەندروستی موسی عقابی وەرگیراوە.