وەزیری بەرگری و فەرماندەی هاوپەیمانی ناتۆ باس لەهەماهەنگی نێوانیان دەکەن

ئەمنی
  • 18-10-2022, 12:53
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    وەزیری بەرگری جمعە عناد و فەرماندەی هاوپەیمانی ناتۆ لەعێڕاق  جەنەڕاڵ جیوفانی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە باسیان لە هەماهەنگی نێوانیان کرد.
    بەیاننامەی وەزارەت کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی وەزیری بەرگری جمعە عناد لەنووسینگەکەی خۆی پێشوازیکرد لە فەرماندەی هاوپەیمانی لەعێڕاق جەنەڕاڵ جیوفانی و ژمارەیەک لە یاوەران وڕاوێژکارانی. بەیاننامەکە وتی کە هەردوولا لەمیانەی دیدارەکەدا باسیان لەهەماهەنگی و ئاستی ڕاهێنان کرد بۆ پەڕەپێدانی تواناکانی سوپای عێڕاقی.