وەزارەتی گواستنەوە کرێی گواستنەوە کەمدەکاتەوە

ناوخۆ
  • 18-10-2022, 13:46
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    وەزارەتی گواستنەوە ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە جەختی لەوەکردەوەکە بژاردەکانی هێڵی ئاسنین لەگەڵ تورکیا تاووتوێ دەکات.
    وەزیری گواستنەوە ناسڕ شبلی بەئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە کۆمپانیای ئیتاڵی لەتاووتوێکردنی پڕۆژەی هێڵی ئاسنینی نێوان تورکیا و فاو لێبۆتەوە بەڵام چاوەڕوانی بودجە دەکات.
    هەروەها شبلی وتی وەزارەت ئۆتۆمبێل دابیندەکات بۆگواستنەوەی قوتابیان بەنرخێکی هەرزان لەوەرزی خوێندنی ئەمساڵدا، وتیشی کە 70 هەزار ئۆتۆمبێل لە کەرتی تایبەت کاردەکەن.
    ڕوونیشی کردەوە کە گواستنەوەی تایبەت بەرپرسیارە لە گەڕاجەکانی عێڕاق وچەندین گەڕاجیش نوێکراونەتەوە لە بەغداو لەشارەکانی موسڵ و بەسڕەوسەماوە و ناسڕیە.
    هەروەها وتی کە داهاتی کەرتی گواستنەوەی گشتی گەیشتووەتە 51 ملیار دینار و نرخەکانیش لەهەموو نوسینگەکاندا دیاریکراون.وتیشی هێڵی ئاسمانی بەرەپێش چوەو هەنگاوی باشی ناوەو سەبارەت بە گۆڕینی ڕێڕەوی فڕۆکەکانیش ئاماژەی بەوەدا کەئەم هەواڵە ڕاست نیە نابێ هیچ فڕۆکەوانێک ئاڕاستەکەی خۆی بگۆڕێت.