وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق داوایەک ئاراستەی خوێندکارانی وارسی شەھیدان دەکات

ناوخۆ
  • 17-10-2022, 21:18
  • +A -A

     بەغداد/ INA

    ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، گەڕانەوەی ناوی خوێندکارانی بۆ وەرگرتن لە ناوەندەکانی تۆماری زانکۆ و پەیمانگاکان لە ماوەی سێ ڕۆژدا لە دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان پشتڕاستکردەوە.
     وەزارەت لە بەیاننامەیەکدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) کەوتووە رایگەیاندوە کە لیستی دووەمی ئەنجامی وەرگرتنی خوێندکارانی ساڵی خوێندنی پێشوو ،لە پۆرتاڵی توێژینەوە و پلاندانان (www.dirasat-gate.org) بڵاوکراونەتەوە کە بریتیە لە وەرگرتنی (421) خوێندکار کە بەسەر کەناڵەکان دابەشکراون لە خێزانی قوربانیانی ئۆپەراسیۆنەکانی جەنگ و کردە تیرۆریستیەکان ، و کەسوکاری شەهیدانی قوربانیانی تاوانەکانی حزبی هەڵوەشاوەی بەعس. 
     بەیاننامەکە ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، وه‌رگرتنی خوێندكارانی ساڵی پێشوو بریتی بوو له‌ (824) خوێندكار. 
     روونیشیکردۆتەوە کە "خوێندکار دەتوانێت لە ماوەی سێ ڕۆژدا لە دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان , سەردانی ناوەندی وەرگرتنی شوێنی خۆی بکات ، بە مەرجێک ناوی تۆمار بکرێت لەو کۆلێژ یان پەیمانگایەی کە لە ناوەندی وەرگیراوە بۆ ساڵی خوێندنی پێشوو دیاریکراوە .