15 كۆمپانیای عێراقی بەشداری لە پێشانگای تەكنەلۆجیای بە بازاڕكردن دەكەن لە لەندەن

ناوخۆ
  • 17-10-2022, 19:38
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    لە پێشانگای تەکنەلۆجیای بەبازاڕکردن کە لە بەریتانیا بەبەشداری 15 کۆمپانیای بچووک و مام ناوەندی عێراقی ،کە لەلایەن ئەنجومەنی بازرگانی بەریتانی عێراقەوە میوانداری کرا بوون بەرێوەچوو. 
     لە راگەیەندراوێكی ئەنجومەنەكەدا، كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ھاتوە تیایدا هاتووە، پێشانگای تەكنەلۆجیای بە بازاڕكردن كە لە EXCEL London بەڕێوەچوو، ئەو کەرتە سەرەکیانەی کە کۆمپانیای بچووک و مام ناوەندە بەشداریبون نمایشکرابوون بریتی بون لە "بیناسازی و فرۆشتنی و هۆتێل و وێستگەی کارەبا و کارگەی پلاستیک و کارگەی دار و ھیتر .. 
     بەپێی راگەیەندراوەکە، بەشداربووان ئاماژەیان بەوە کردووە کە بەشێک لەو ئاستەنگانەی کە عێراق رووبەڕوویان دەبێتەوە بریتین لە بەشداریکردن لە خزمەتگوزارییەکانی ئەو کۆمپانیایانە کە لە ناوخۆی عێراق کار ناکەن، هەروەها راهێنانی کارمەندەکانیان بۆ بەکارهێنانی تەکنەلۆژیا، لەکاتێکدا هەندێک بەرهەمی بەریتانی گرانترە لەوانەی لە بازاڕی عێراق ھەن. 
     شایانی باسە ئەنجومەنەکە بۆ ھەر جارێك 200 نوێنەری كۆمپانیا بچوك و مامناوەندەكان گەشتەکانیان بۆ بەریتانیا بۆ رێکدەخات بۆ مەبەستی بەشداریكردن لە پێشانگای بازرگانی و بەرنامەی نوێ و گونجاو کەلەگەڵ سەردەمی نوێ بگونجێت.