بازرگانی: خستنەبازاڕی نۆیەمین وەجبەی خۆراك ڕادەگەیەنێت

ناوخۆ
  • 15-10-2022, 14:42
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    ئەمڕۆ شەممە وەزیری بازرگانی عەلا جبوری، دەستپێكردنی بڕین و ئامادەكردنی نۆیەمین وەجبەی خۆراك بۆ ساڵی 2022 ڕاگەیاند، كە لە یەكشەممەوە دەستپێدەكات لە شانزەی ئەم مانگە.
    لە راگەیەندراوێكی وەزارەتدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و  ئاماژە بەوە كراوە : كۆمپانیای گشتی بۆ بازرگانیكردن بە كەلوپەلی خۆراك ئامادەكارییە تەكنیكی و كارگێڕییەكانی تەواو كردووە بۆ وەرگرتنی ئەو كەرەستانەی بۆ حسابی سەبەتەی خۆراك لە فرۆشگاكانیدا دابینكراوە، كە بەسەردا دابەش دەكرێت و هەموو ئەو خەڵكە عێراقییەی كە سیستمی كارتی بەشەخۆراكی دەیانگرێتەوە و بەپێی پلانی بازاڕكردن بۆ پرۆسێسكردن كە لەلایەن كۆمپانیاكە ئامادەكراوە و لە هەژارترین ناوچەكانەوە دەستپێدەكات، دواتر باقی ناوچەكانی تر دێن.
    لە راگەیەندراوەكەدا داوا لە بریكارەكانی خۆراك كراوە پێداچوونەوە بە ناوەندەكانی بڕینی بەغدا و پارێزگاكاندا بكەن بەمەبەستی بڕینی پشكی هاووڵاتیان و بەپێی خشتەی بڕین.
    لای خۆیەوە بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای خۆراكی ئەندازیاری (لاما هاشم ئەلموسەوی) بەردەوامی كاری كادیرەكانی لە سەرجەم شوێنەكانی بەغدا و پارێزگاكان، تەنانەت لە رۆژانی پشووی فەرمیشدا، پشتڕاستكردەوە وەك ئامادەكارییەك بۆ دەستپێكردنی پرۆسێسكردن و دابەشكردنی خۆراك.
    ئاماژەی بەوەشكرد : بە یەكجار و لە هەمان كاتدا بەبێ دواكەوتن یان كەمی هیچ ماددەیەك كەرەستەكان بۆ هاوڵاتیان دابین دەكرێت، ئاماژەی بەوەشكردووە، كۆمپانیاكە بەردەوامە لە فرۆشتنی ئاردی (داس) و شیری فەرەنسی (دوڤیلاك) بە شێوەیەك كە ئاڕاستە بكات فرۆشتن بە هاوڵاتیان بە نرخێكی كێبڕكێكار لە ڕێگەی ناوەندەكانی فرۆشتن لە بەغدا.و پارێزگاكان هاوكات لەگەڵ دەستپێكردنی پرۆسەی بڕین.