راسپاردەی پەرلەمان بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی خۆپارێزی بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەڵاوسان

ئابوری
  • 9-10-2022, 15:57
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە محسین مەندەلاوی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران جەختی لە گرتنەبەری ڕێوشوێنی خۆپارێزی كاریگەرتر كردەوە بۆ چارەسەركردنی هەڵاوسان كە بەهۆی دابەزینی بەهای دینار بەرامبەر دۆلارەوە دروست دەبێت.
    ئەلمەندەلاوی لە بەیاننامەیەكدا كە لە میانی سەرپەرشتیكردنی كۆبوونەوەیەكی فراوانكراوی لیژنەی دارایی بە ئامادەبوونی مستەفا غالب پارێزگاری بانكی ناوەندی و بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و راگەیاند : بانكی ناوەندی راستەوخۆ بەرپرسیارە لە جێبەجێكردنی بانكی ناوەندی سیاسەتی بانكی و خەمی پەرەپێدانی كاری بانكەكان و چاودێریكردنی كارەكانیان بە ئامانجی پاراستنی پارەی وەبەرهێنان هاوڵاتیان و هاوسەنگی لەگەڵ گەشەسەندنی جیهانی لەم كەرتە گرنگەدا كە دەوڵەت پشتی پێ دەبەستێت بۆ پەرەپێدانی باقی كەرتەكانی وەك پیشەسازی ، كشتوكاڵ، وەبەرهێنان، گەشتوگوزار و ئەوانی تر، جەختی لەوە كردەوە : كە دەبێت بانكەكە ڕێوشوێنی خۆپارێزی كاریگەرتر بگرێتەبەر بۆ چارەسەركردنی هەڵاوسان كە بەهۆی دابەزینی بەهای دینار بەرامبەر دۆلارەوە دروست دەبێت.
    ئاماژەی بەوەشكرد : بانكی ناوەندی ماوەی یەك هەفتەی هەیە بۆ ئەوەی بە روونی وەڵامی ئەو پرسیارانە بداتەوە كە لە لایەن ئەندامانی لیژنەی داراییەوە پێشكەش دەكرێن، هەروەها پێشكەش بە لیژنەكە هەموو بەڵگەنامەكانی پەیوەست بە دۆسیەی نامەی گەرەنتی و پەنجەرەی فرۆشتنی دراو.
    لە كۆبوونەوەكەدا ژمارەیەك پرسیار لەلایەن ئەندامانی لیژنەی داراییەوە وروژێنران كە تایبەت بوون بە پەنجەرەی فرۆشتنی دراوی بانكی ناوەندی، قەرزی دەستپێشخەری پیشەسازی و نیشتەجێبوون، سیاسەتەكانی بانكی ناوەندی سەبارەت بە زیادكردنی سەرمایەی بانكە بازرگانی و ئیسلامی و ئەهلیەكان ، بانكە سەرپەرشتیارەكان، نامەی گەرەنتی و ڕۆڵی چاودێری بانك بەسەر بانكەكاندا و بۆ هاتنە پێشەوەی كۆمەڵێك پێشنیار.وە ڕێككەوتن كرا كە بەم زووانە كۆبوونەوەیەكی دیكە ئەنجام بدرێت بۆ وەڵامدانەوەی ئەو پرسیارانەی كە خراونەتەڕوو و بۆ پێشكەشكردنی زانیارییەكی تەواو لەسەر هەموو بابەتەكان و ووردەكاریەكان.