سومۆ: پشكی عێراق لەكەمكردنەوەكە دەگاتە 220 هەزار بەرمیل لەڕۆژێكدا

ئابوری
  • 5-10-2022, 20:17
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    كۆمپانیای نیشتمانی بەبازاڕكردنی نەوت ئاشكرایكرد: كە پشكی عێراق لە بڕیاری ئۆپێك پڵەس بۆ كەمكردنەوەی بەرهەمهێنان بە نزیكەیی دوو ملیۆن بەرمیل دەبێت، 220 هەزار بەرمیلە لە ڕۆژێكدا.
    بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای نەوتی نیشتمانی (سۆمۆ) عەلا ئەلیاسری بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: ئەو بڕیارەی ئۆپیك پڵەش ئەمڕۆ دەریكرد ڕێگە لە دابەزینی بەردەوامی نرخی نەوت دەگرێت و بەشداری لە بەرزبوونەوەی دەكات، بە تایبەتی كە لە چەند ڕۆژ و مانگی ڕابردوودا 35٪ ی بەهای خۆی لەدەستداوە.
    وتیشی: ئەگەر هیچ بڕیارێك بۆ كەمكردنەوەی بەرهەمهێنان نەبێت ئەوە دەبێتە هۆی دابەزینی بەردەوام و لەوانەیە نرخەكەی بگاتە 50 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك.
    ئاشكراشیكرد: پشكی عێراق لە كەمكردنەوەكە 220 هەزار بەرمیلە لە ڕۆژێكدا.