سەندیكای دەرمانسازان هۆكارەكانی دواكەوتنی تەواوبوونی نرخی دەرمان دیاریدەكات

ناوخۆ
  • 5-10-2022, 16:13
  • +A -A

    بەغداد - INA
    سەندیكای دەرمانسازان ئەمرۆ چوارشەممە هۆكارەكانی دواكەوتنی تەواوبوونی نرخی دەرمان لەبازاڕەكان و جیاوازی نرخەكەی دیاریكرد.  
    سكرتێری سەندیكای دەرمانسازان مستەفا ئەلهیتی بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: هەموو جۆرە دەرمانێك كە دێتە ناو عێراقەوە كوالێتییان هەیە هەیە، نرخی دەرمانەكان ئەوەندە لەسەر كوالێتی نییە  زیاتر لەسەر داهێنەرەكەیەتی، لەكاتێكدا ئەو دەرمانانەی لەسەر بنەمای ناوی پراكتیكی دەفرۆشرێن لە نرخدا كەمترە.
    رونیشیكردەوە: جیاوازی نرخ بۆ هەندێك دەرمان بەهۆی چونەژوورەوەیان لەڕێگەی شێوازی فەرمی و خستنەگەڕیان بۆ باج و تاقیكردنەوە و تۆماركردن لەوەزارەتی تەندروستی دێت، هەروەها بیرۆكراتی لەتۆماركردنی هەندێك دەرماندا هەیە  بۆیە نرخەكانیان لەوان بەرزترە كە لەڕێگەی نافەرمییەوە دێنە ناوەوە.
    سەبارەت بە نرخی دەرمانیش ئەلهیتی جەختی لەوە كردەوە: كە جێبەجێكردنی پرۆژەكە ڕووبەڕووی دوو ئاستەنگ دەبێتەوە، یەكەمیان كۆنترۆڵكردنی سنوورەكان و ڕێگای نەسیمیە، ئەویتریان جێگیركردنی ڕێژەی ئاڵوگۆری دۆلارە بۆ دەرمانەكان لەسەر ئەو وەسفەی كە هەموو ئەو دەرمانانەی لە ناوخۆ هاوردە و بەرهەم دەهێنرێن لە دەرەوە كەرەستە خاوەكانیان هاوردە دەكرێن.