سەندیكای دەرمانسازان ڕێوشوێنی نوێ بۆ ڕێكخستنی نرخی دەرمان ئاشكرادەكات

ناوخۆ
  • 4-05-2022, 17:44
  • +A -A

    بەغداد  - INA 
    سەندیكای دەرمانسازان ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕێوشوێنی نوێی ئاشكراكرد بۆ ڕێكخستنی نرخی دەرمان لە دەرمانخانەكان، و هاوكات تەئكیدی لە گەڕانی بەردەوام بۆ پشكنین كردەوە.   
    مەحمود شاكر سكرتێری گشتی سەندیكای دەرمانسازان بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: وەزارەتی تەندروستی و سەندیكای دەرمانسازان زیاتر لە ساڵێكە چاودێری بەرزبوونەوەی نرخی دەرمان دەكەن.
    وتیشی: سەندیكا كاری لەسەر پرسی جێگیركردنی نرخەكان كردوەتەوە بە دانانی نرخ بە دیناری عێراقی.
    ئاشكراشیكرد: لە ناوەڕاستی ئەمساڵدا هەڵمەتەكانی پشكنین و كۆنترۆڵكردنی نرخی دەرمان ئەنجام دەدرێت بۆ ئەوەی بازاڕی دەرمان ڕێكبخرێت بەپێی دراوی عێراق و بە هاوكاری نێوان وەزارەتەكانی ناوخۆ و تەندروستی و سەندیكای دەرمانسازان.
    وتیشی: سەندیكای دەرمانسازان و وەزارەت گەڕان و پشكنینی بەردەوامیان هەیە رۆژانە بۆ ڕێكخستنی كار و دابینكردنی دەرمانی تەندروست بۆ هاووڵاتیان.