6 تیرۆریست و 3 بازرگانی مادەی هۆشبەر لەسێ پارێزگادا دەستگیركران

ئەمنی
  • 5-10-2022, 12:01
  • +A -A

    بەغداد - INA
    بەڕێوبەرایەتی هەواڵگری سەربازی ئەمرۆ چوارشەممە، دەستگیركردنی 9 تیرۆریست و بازرگانی مادەی هۆشبەری لە سێ پارێزگاكە ڕاگەیاند.
    بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: لە ئۆپراسیۆنێكدا بە بەئامانجی ئەندامانی گروپە تیرۆریستیەكان و لەسەر بنەمای زانیاری وردی هەواڵگری و دابەشكاری ئەمنی بارەگای سەرەكی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی تووز خورماتوو، فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەكانی میسان و فیرقەی دەیەم بەهاوكاری بەڕێوەبەرایەتی ئەنباری كاروباری ماددە هۆشبەرەكان و هەواڵگریی تووز خورماتوو و بەشی دژەتیرۆر و بەشی تووز خورماتووی ماددە هۆشبەرەكان، شەش تیرۆریست و سێ بازرگان و دوو تۆمەتبار بەتۆمەتی ماددە یاساییەكانی تر لەقەزای عیمارە و لەناوچەی شیهابی یەك سەر بە قەزای كرمە و لەقەزای تووز خورماتوو بەپێی بڕگەكانی مادەی 4 ی تیرۆر و مادەی 28 مادەی هۆشبەرە و مادەی 413 ق.ع دەستگیركران.
    ئاشكراشیكرد: دوای تەواوكردنی ڕێكارە پێویستەكان دژی تۆمەتباران، ڕادەستی لایەنە پەیوەندیدارەكان كران.