سندوقی نیشتەجێكردن خەرجكردنی زیاتر لە یەك تریلیۆن دینار لە 9 مانگدا ڕادەگەیەنێت

ناوخۆ
  • 5-10-2022, 11:28
  • +A -A

    بەغداد - INA
    سندوقی نیشتەجێكردنی سەر بە وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن و شارەوانییە گشتییەكان ئەمرۆ چوارشەممە، خەرجكردنی بڕی زیاتر لە 1 تریلیۆن دیناری لەماوەی 9 مانگدا ڕاگەیاند و هاوكات تەئكیدی لەسەر خەرجكردنی زیاتر لە 150 ملیار دینار كردەوە لەماوەی مانگی ئەیلولدا.
    نوسینگەی نیشتەجیگردن لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: كۆی ئەو بڕەی لە سەرەتای ئەمساڵەوە خەرجكراوە بڕی (1,142,787,033,000) تریلیۆن و سەد و چل و دوو ملیار و حەوت سەدە و هەشتا و حەوت ملیۆن و سی و سێ هەزار دینار بووە، هەروەها كۆی ئەو بڕە پارەیەی لە سەرجەمی پارێزگاكاندا خەرجكراوە لە مانگی ئەیلولدا بڕی (150,806,650,000) سەدو پەنجا ملیارو هەشت سەدو شەش ملیۆن و شەش سەدو پەنجا هەزار دینارە.
    ئاشكراشیكرد: ژمارەی ئەو مامەڵانەی كە لە سەرەتای ئەمساڵەوە بە شێوەیەكی ئەلكترۆنی لەلایەن وەرگرەكانەوە لە سەر ماڵپەڕی سندوقەكە پێشكەش كراون بە (28.620) مامەڵە بووە.
    رونیشیكردەوە: ژمارەی مامەڵەكانی لەماوەی مانگی ئەیلولی ڕابردوودا گەیشتە (6468) مامەڵە لەكاتێكدا ژمارەی مامەڵەی ئاشكرا لەماوەی حەوت مانگی ڕابردوودا (51,580) مامەڵە بووە.
    جەختیشیكردەوە: كە سندوقەكە دەستیكرد بە جێبەجێكردنی بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی ڕەوایەتی مامەڵەكردنی دەركردن لەگەڵ ئەو بەشانەی كە چوونەتە ناو پرۆژەی نیشتمانیەوە بۆ هەڵوەشاندنەوەی مامەڵە تەندروستییەكە، لەوانە بەشی تۆماركردنی خانووبەرە، و رونیشیكردەوە: كە ئەم هەنگاوە ئامانجی ئەوەیە كە باری سەر شانی هاوڵاتیان كەمبكاتەوە.