وەزیری خوێندنی باڵا ده‌ستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندن رادەگەیەنێت

ناوخۆ
  • 2-10-2022, 10:31
  • +A -A

    بەغدا- INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی نەبیل كازم عەبدولساحیب، دەستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندنی ڕاگەیاند، هاوكات پابەندبوونی بە كوالێتی ژینگەی خوێندن و جێبەجێكردنی ستانداردەكانی باوەڕپێكردنی دامەزراوەیی و پرۆگرامی دووپاتكردەوە.
    وەزیری خوێندنی باڵا لەراگەیاندراوێكدا كەگەیشتوو ئاژانسی هەواڵی عێراق (INA) رایگەیاند: پیرۆزبایی لەخێزانی زانكۆ لەعێراق و سەرجەم كۆمەڵگەی ئەكادیمی، و كەسوكاری خوێندكارەكانمان دە كەین، بەبۆنەی دەستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندنی 2023/2022، كە تێیدا دامەزراوە پەروەردەییەكانمان ئەدای تەواویان دەگەڕێننەوە و پاڵنەرێكی زیاتر لێیەوە و تەوژم لە چاودێریكردنی خوێندكاران وەك یەكێك لە گرنگترین پایەكانی پرۆسەی پەروەردە، توانای بەدەستهێنانی ئاستی خوێندنیان و چڕكردنەوەی گرنگیدان بەم توێژە گرنگە.
    ئاماژەی بەوەشكرد: بە پشتبەستن بە بەرپرسیارێتیی ئەكادیمی و یاسایی خۆی، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و زانكۆ و پەیمانگاكانی، چ حكومی و ئەهلی، كە زیاتر لە سەد دامەزراوەی سەرتاسەری عێراق تێدەپەڕێنن و ژمارەیەك مامۆستا لەخۆدەگرێت كە زیاتر لە پەنجا وسێ هەزار مامۆستایە و زیاتر لە ملیۆنێك خوێندكار لە باوەش دەگرێت، بەردەوامن لە بەرنامە و سیاسەتە زانستی و پەروەردەییەكانیان كە شایەنی ستایش بوون و وە ستایشی نێودەوڵەتی لەلایەن یونسكۆوە لە لوتكەی گۆڕینی پەروەردە و بەرجەستەكردنی ئامانجەكانی گەشەپێدانی بەردەوامییە، بەتایبەتی كوالیتی پەروەردە و ڕێكخستنی ئەولەویەتەكان بەپێی ڕوانگەی نیشتمانی و جیهانی.
    لە درێژەی قسەكانیدا وتی :وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و زانكۆكانی پابەندن بە كوالێتی ژینگەی پەروەردەیی و زانیارییەكانی بە جێبەجێكردنی ستانداردەكانی باوەڕپێكردنی دامەزراوەیی و پرۆگرام لەسەر ئاستی حوكمڕانی بەڕێوەبردن، سەرچاوەكان، خوێندكاران، ئەندامانی دەستەی وانەگۆتنەوە و مەنهەج و توێژینەوەی زانستی وچونكە ئەمە بەرپرسیارەیەتی تایبەتە و لەسەر هەڵسەنگاندنی بەرهەمەكان و پێوانەكردنی پێوەرەكانیان بە شێوەیەكی زانستی و بابەتیانە كە دڵنیابێت لە دابینكردنی پێداویستییەكانی بازاڕ و خزمەتكردنی كۆمەڵگا.
    بۆ ئەوەی سوود لە توانا بەردەستەكان وەربگیرێت كە خاڵێكی بەهێز بوون و ئێستاشن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەكان و بنكەیەكی گرنگن لە وەڵامدانەوەی داهێنانە زانستییەكان و داپۆشینی پێداویستییە تەكنیكییەكان، وەزارەتی خوێندنی باڵا داوا لە ئیدارەكانی زانكۆ و ستافی مامۆستایان دەكات یەكبگرن و كار بكەن بە ڕۆحی تیمی و بۆ بەرزكردنەوەی ئەو ئەنجامە ئەرێنییانەی كە لە بوارەكانی پۆلێنكردن، بڵاوكردنەوەی جیهانی، كوالیتی و باوەڕپێكردن بەدەست هاتوون لە ڕێگەی بۆردەكانی باوەڕپێكردنی بەرنامە و ستانداردە نێودەوڵەتییەكانیان كە لە هەموو پسپۆڕییە پزیشكی و ئەندازیاری و زانستی و مرۆییەكان پەسەندكراون.