لە بابل باندێكی دزینی شوێنەوار دەستگیر كران

  • 31-03-2018, 00:00
  • +A -A

    بابل – ا ه ع وەزارەتی ناوخۆ، ئەمرۆ یەك شەممە، رایگەیاند: لە بابل باندێكی دزینی شوێنەواریان دەستگیر كردووە كە لە 3 كەس پێكهاتوون. لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، وەزارەتی ناوخۆ رایگەیاند: ئاژانسی هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی سەر بە وەزارەتەكەیان دوای هەماهەنگی لەگەڵ لاینە هەواڵگرییەكان لە بابل، باندێكی دزینی شوێنەواریان دەستگیركردوە كە 9 پارچە شوێنەواریان پێبووە. هەر لەبەیاننامەكەدا هاتووە پرۆسەی دەستگیركردنەكە بە پشتبەستن بووە بە زانیاری هەواڵگری ورد، دواتریش رێوشوێنە یاساییەكان گیراونەتە بەر تا بەسزای خۆیان بگەیەنرێن.