بەغداد/ INA
"قەیس خەزعەلی " ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی عەسایبی ئەهلی حەق دووپاتی كردەوە كە سەرجەم هێزەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی كۆكن لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە، دیاریكردنی کاتەکەشی وابەستەیە بە هەڵسەنگاندنی تەكنیكی کە پەیوەستە بە کۆمسیۆن.
"خەزعەلی " لە میانی چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کەناڵی عێراقیە نیوز کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچونی بۆی کرد ئاشکرایکرد کە "عێراق دەوڵەتە و بوونی دەوڵەت پێویستی بە بوونی پرۆسەیەکی سیاسی هەیە کە حکومەت لەو ماوەیەدا بە ئامادەبوونی پەرلەمان پێکبھێنرێت و لەوبارەیەوە چوارچێوەی هەماهەنگی کراوەیە بەڕووی چارەسەرەکاندا بۆ کۆتاییهێنان بە قەیرانی سیاسی.
خەزعەلی ئاماژهی بهوهشكرد، "جیاوازییەكی سیاسی ناسراو هەیە و كارمان كردووە بۆ تێپەڕاندنی ناكۆكییەكان بۆ پێكهێنانی حكومەتێكی سەقامگیر و بەیەكەوە هەنگاو بنێین بەرەو پێكهێنانی حكومەتێك كە سوود لە داھات وەربگرێت بۆ پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بۆ خەڵك.
لە درێژەی قسەکانیدا وتی" ناکرێت کاتژمێر بگەڕێندرێتەوە دواوە لە گەڕاندنەوەی پەرلەمانتارانی رەوتی سەدری بۆ پەرلەمان.
وتیشی" بۆ گەڕانەوەیان جگە لە هەڵبژاردنی پێشوەختە هیچ چارەسەرێک نییە، کە چوارچێوەی هەماهەنگی لەھەوڵدایە بۆ ئەوەی برایانی ناو رەوتی سەدر رازی بکەن.
جەختیشی لەوە کردەوە کە "چوارچێوەکە ئامادەیە بۆ بەشداری پێکردنی رەوتی سەدر حکومەت ، بەپێی سەنگی سەدرییەکان کە لە پەرلەمان بەدەستیان ھێنا، هەروەها ئەگەر رەوتەکە بیەوێت بگەڕێتەوە پەرلەمان، پێویستە هەڵبژاردنی پێشوەختە بکرێت، وە ئەگەر بیەوێت بەشداری بکات لە حکومەت، چوارچێوەکە پێشوازی لێدەکرێت و ئامادەیە نیوەی مافی پێکهاتەی شیعە بدات بە رەوتی سەدری بۆ بەشداری پێکردنیان.
"خەزعەلی" ئاشکراشیکرد"محەمەد شەیاع سودانی" ئامادەیە دەستبەرداری کاندیدبوونی بێت بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران ئەگەر چارەسەرەکە کشانەوەی ئەو بێت.
" خەزعەلی " دووپاتی کردەوە کە چوارچێوهی ھەماھەنگی كراوهیه بهڕووی سهدرییهكاندا و ئەوەش بەئامانجی تێپهڕاندنی قهیرانی سیاسی ئێستای وڵات.
مەحمود مەشهەدانی بە سەرۆكی پەرلەمان هەڵبژێردرا