ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان: بۆ پاراستنی سنوری سوریا هەماهەنگی لەگەڵ هێزەكانی قەسەدە دەكەین

ئەمنی
  • 21-09-2022, 11:56
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان ئەمرۆ چوارشەممە هاوكاری خۆی لەگەڵ هێزەكانی سوپای سوریای دیموكرات قەسەدە بۆ بەدواداچوونی تیرۆریستان و ڕێگریكردن لە دزەپێكردنیان لە سنوورەكە ڕاگەیاند و تێیدا ئاماژەوە بەوە كرد كە سەركردایەتی ئەمنی وێنایەكی تەواوی كامپی هۆلی هەیە.
    وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان لیوا تەحسین خەفاجی بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: سەركردایەتی ئەمنی دیدێكی تەواوی هەیە بۆ كامپی سوری هۆل، ئاماژەی بەوەشدا: كاركردن بۆ كۆنترۆڵكردن و پاراستنی سنووری عێراق و سوریا بەردەوامە.
    رونیشیكردەوە: بەهێزبوونی هێڵە بەرگریكارەكان لەسەر سنووری سوریا هەیە كە دوو هێڵی بەرگری تێدا دامەزراون، یەكەمیان بە فەرمانی پاسەوانانی سنوورەكە نوێنەرایەتی دەكرێت و دووەمیان لەلایەن سوپای عێراقەوە نوێنەرایەتی دەكرێت، جگە لە بەربەستی كۆنكرێتی و تاوەری چاودێری.
    ئاشكراشیكرد: هەماهەنگی لەگەڵ هێزەكانی سوریا قەسەدە هەیە لە ڕێگەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە بواری هەواڵگری بۆ بەدواداچوونی تیرۆریستان و ڕێگەگرتن لە داڵدەدان و دەستگیركردنیان، جگە لە هاوكاری لەگەڵ حكومەتی سوریا.
    ڕونیشیكردەوە: كە هەماهەنگی هاوبەش وایكردووە كە دزەكردن بۆ سەر سنووری عێراق زۆر قورس بێت بۆ گروپە تیرۆریستییەكان.