عێراق 50 تیرۆریستی داعش لە هێزەكانی سوریای دیموكرات وەردەگرێت

ئەمنی
  • 1-06-2022, 15:34
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    شانەی راگەیاندنی ئەمنی ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند: هێزەكانی سوریای دیموكرات 50 تیرۆیستی داعشیان ڕادەست كردووە.
    شانەی راگەیاندنی ئەمنی لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: لە ڕێگەی لێكتێگەیشتن و ڕێككەوتنە هاوبەشەكانەوە و بە ئامانجی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستانی داعش لە ئاستی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی، هێزەكانی سوریای دیموكرات لە ڕێگەی دەروازەی سنووری ڕەبیعە  50 چەتەی رێكخراوی تیرۆریستی داعشیان رادەستی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان كرد. 
    ئاشكراشیكرد: ئەم تیرۆریستانە ڕادەستی دەزگای هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدراڵی وەزارەتی ناوخۆ كراون بە مەبەستی لێكۆڵینەوە و گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی پێویست لە دژیان.
    تەئكیدیشیكردەوە: كە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان بەردەوامە لە هاوكاری و هەماهەنگی لەگەڵ هەمووان بۆ تێكشكاندنی تیرۆریستان و وشككردنەوەی سەرچاوەكانی پارەدانیان بۆ لەناوبردنی ئەو تاوانبارانە، دوژمنانی هەموو مرۆڤایەتین.