ئاسایشی نیشتمانی دەستگیركردنی (33) تۆمەتبار بە كەیسی ئیبتزازی ئەلكترۆنی راگەیاند

ئەمنی
  • 21-09-2022, 11:18
  • +A -A

    بەغداد - INA
    شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ئەمرۆ چوارشەممە، دەستگیركردنی 33 تۆمەتباری كەیسی ئیبتزازی ئەلكترۆنی ڕاگەیاند.
    شانەی ئەمنی لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: وەك بەشێك لە هەوڵە بەردەوامەكانی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی لە پاراستنی ئاسایش و سەلامەتی كۆمەڵگا و دوای وەرگرتنی چەندین سكاڵا لەلایەن هاوڵاتیانەوە كە روبەروی حاڵەتی ئیبتزازی ئەلكترۆنی كەوتون، مەفرەزەكانی دەزگاكە لەچەند پارێزگایەكدا بەپێی ڕەزامەندی دادوەری توانیویانە ژمارەیەك ئۆپەراسیۆن ئەنجام بدەن و لە ئەنجامدا توانیان (33) تۆمەتبار دەستگیربكەن، كە هەوڵیاندابوو دەستدرێژی بكەنە سەر تایبەتمەندی هاووڵاتیان و سەودایان لەگەڵدا بكەن و لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان هەڕەشەیان لێ بكەن لە بەرامبەر پارەدا.
    ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە: هەموو تۆمەتبارەكان بۆ وەرگرتنی سزای دادپەروەرانەی خۆیان ڕاپێچی لایەنە تایبەتمەندەكان كراون.