شەش فەلەستینی لە لایەن سوپای ئیسرائیلەوە لە غەززە كوژران

  • 30-03-2018, 00:00
  • +A -A

    بەدواداچوون – ا ه ع شەش فەلەستینی لە لایەن سوپای ئیسرائیلەوە لە غەززە كوژران و پێنج سەدی تریش بریندار كران، راپۆرتە رۆژنامەوانییەكان باس لەوە دەكەن، ئەمڕۆ لە سنووری نێوان كەرتی غەززە و ئیسرائیل، فەلەستینییەكان خۆپیشاندان و ڕێپێوانیان لە ڕۆژی زەوی ئەنجامدا و پێكدادان لە نێوان خۆپیشاندەران و هێزەكانی سوپای ئیسرائیل سەریهەڵدا. سوپای ئیسرائیل بە دەستڕێژی گوللــە و گازی فرمێسكڕێژ ڕووبەڕووی خۆپیشاندەرانی كەرتی غەززە بووەوە.