نرخی دۆلار كەمێك دابەزی

ئابوری
  • 18-09-2022, 12:13
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە نرخی دۆلار لە بۆرسەی عێراقدا كەمێك دابەزینی بەخۆیەوە بینی.
    نرخی فرۆشتنی دۆلار بۆ هەر 100 دۆلارێك بە 147.900 دینار تۆماركراوە، لە كاتێكدا نرخی كڕینی دۆلار بۆ هەر 100 دۆلارێك بە 147.800 دینار تۆماركراوە.
    بانكی ناوەندی عێراق پێشتر بڕیاریدا بە دەستكاریكردنی نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی، بەو پێیەی نرخی كڕینی دۆلار لە وەزارەتی دارایی بە 1450 دینار بووە، هەروەها نرخی فرۆشتنی بە بانكەكان بە ( 1460) دینار بۆ هەر دۆلارێك، لەكاتێكدا نرخی فرۆشتنی بە هاوڵاتی (1470) دینارە.