نرخی دۆلار له‌بازاره‌كانی عێراقدا كەمێك دابەزی

ئابوری
  • 22-08-2022, 10:07
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    نرخی دۆلار لە بۆرسەی عێراقدا كەمێك دابەزینی بەخۆیەوە بینی.
    ئەمڕۆ دووشەممە نرخی فرۆشتنی دۆلار بۆ هەر 100 دۆلارێك 148 هەزار و 100 دینار تۆماركراوە، لەكاتێكدا نرخی كڕینی دۆلار بۆ هەر 100 دۆلارێك 148 هەزار دینار بووە.
    وە بانكی ناوەندی عێراق پێشتر بڕیاریدا بە دەستكاریكردنی نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی، بەو پێیەی نرخی كڕینی دۆلار لە وەزارەتی دارایی بە 1450 دینار بووە، هەروەها نرخی فرۆشتنی بە بانكەكان بە ( 1460) دینار بۆ هەر دۆلارێك، لەكاتێكدا نرخی فرۆشتنی بە هاوڵاتی (1470) دینارە.