هەڵکەندنی بیری نەوتی دیکە لە کێڵگەکانی ناوچەی حەلفایە

ئابوری
  • 20-06-2022, 10:51
  • +A -A

    بەغداد/INA
    کۆمپانیای میسان ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند کە هەشت بیرەنەوتی تازەی لە حەلفایە هەڵکەندوە.
    بەڕێوەبەری گشتی نەوتی میسان علی جاسم حمود لەبەیاننامەیەکدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی کە کۆمپانیای میسان کارەکانی هەڵکەندنی هەشت بیرە نەوتی نوێی لەماوەیەکی کورتدا تەواوکردوە، وتیشی کە ئەم بیرەنەوتیانە کۆمپانیاکانی
    (داجین و بوهای و انتوناویل )ی چینی هەڵیان کەندوە کە گرێبەستیان هەیە لەگەڵ کۆمپانیای بتروجاینا بەسەرپەرشتی کادیرانی بەشی 
    هەڵکەندن لە کێڵگەی حەلفایە لەکۆمپانیای نەوتی میسان.
    وتیشی کە پڕۆسەکانی هەڵکەندن
    لەماوەیەکی کورتدا بەتەکنیکی هەڵکەنینی ئاسۆیی و ستوونی ئەنجامدرا، جەختیشی کردەوەلەوەی کە پڕۆسەکانی پەڕەپێدانی کێڵگەی حەلفایە لەساڵی 2010 دەستیان پێکردووە
    ئەویش پاش خولی مۆڵەتدانە نەوتیەکانی دووەم و گرێبەستکردن بۆ پەڕەپێدانی کێڵگەکە .
    وتیشی کە کاروبارەکانی پەڕەپێدانی کێڵگەکە دەیەها چاڵلێدان و دروستکردنی کۆمەڵگای وەبەرهێنانی مەزن ڕاکێشانی هێڵی گواستنەوەو نووسینگەی کارکردن وسەنتەری 
    کۆنتڕۆڵی کارەنەوتیەکان و پڕۆژەی گازی سروشتی لەخۆدەگرێت .