عەبدولئەمیر شەمەری جەخت لەسەر پێویستی هاوکاری ئەمنی لەگەڵ سەردانکەران دەکاتەوە

ئەمنی
  • 12-09-2022, 22:25
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، لیوا روکن "عەبدولئەمیر شەمەری" جێگری سەرۆکی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، جەختی لە پێویستی هاوکاری ئەمنی لەگەڵ سەردانکەران کردەوە.
    فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكان لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە ئاماژەی بەوەكردووە، "کە جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان ، سەرپەرشتی دەستپێكردنی پلانی ئەمنی و جموجۆڵی سەردانكەرانی بەغدای كرد، بە یاوەری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدا و ژمارەیەک لە سەرکردە ئەمنیەکان، هەروەها پشکنینی سەرجەم یەکە ئەمنییەکانی کرد بۆ پاراستنی سەردانیکەران.
     لە بەیاننامەکەدا ئەوەش خراوەتە روو، کە"شەمەری تیشکی خستۆتە سەر ئەو هەوڵە هەواڵگریانەی کە لە پلانی ئەمنیدا گیراوەتەبەر.
      بەپێی بەیاننامەکە لیوا "شەمەری"تەئکیدی لەسەر پێویستی وریایی و هاوکاری هێزە ئەمنییەکان لەگەڵ سەردانکەران کردەوە .