كۆمپانیای بیمەی گشتی عێراقی زیاتر لە 4 ملیار دیناری وەک قەرەبوو بۆ رووداوەکان خەرجکردوە

ئابوری
  • 12-09-2022, 17:32
  • +A -A

    بەغداد/INA 
    ئەمڕۆ دووشەممە ، كۆمپانیای بیمەی گشتی عێراق كە یەكێكە لە پێكهاتەكانی وەزارەتی دارایی، رایدەگەیەنێت، كە قەرەبووی رووداوەكان لە 4 ملیار دینار تێپەردەکات، هاوكات ئاماژە بەوە دەكات كە گرێبەستێكی واژۆكردووە بۆ دابینكردنی بیمە بۆ پرۆژە و قەرزی پزیشکی.
     كۆمپانیاكە لە بەیاننامەیەکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) رایگەیاندوە"ئەو قەرەبووەی کە كۆمپانیای بیمەی نیشتمانی داویەتی،بۆ رووداوەكان لە ماوەی نیوەی یەكەمی ئەمساڵدا بڕی 4 ملیار و 899 ملیۆن و 550 دیناربوە"ئاماژە بەوەشدەکات کە "ئەم بڕە پارەیە لە ژمارەی مەلەفەکانەوە سەرچاوەی گرتوە، کە (495) فایلی تەواو کراوە.
    سەبارەت بە قەرەبووکردنەوەی ڕووداوەکان، هاوڵاتیان تووشی بوون، بەپێی یاسای بیمەی ناچاری ژمارە 52ی ساڵی 1980 قەرەبو دەکرێن.
     لە بەیاننامەکەیدا کۆمپانیاکە داوا لە "هەموو کەسێک دەکات کە بەر ڕووداوی ئۆتۆمبێل دەکەوێت لە ماوەی ساڵێکدا لە بەرواری ڕووداوەکەوە پێداچوونەوە بە لقەکانی کۆمپانیاکە بکات بۆ وەرگرتنی قەرەبووی برینداربوون یان مردن.
     بەیاننامەکە ئەوەشی روونکردۆتەوە کە کۆمپانیای بیمەی نیشتمانی بە هاوبەشی لەگەڵ وەزارەتی نەوتدا (سندووقی بیمەی ناچاری) بەڕێوەدەبات، کەڕێژەیەک لەسەدی بڕی سووتەمەنی پڕکراو لە ئۆتۆمبێلەکان دەبڕێت، کە دەخرێتە ئەم سندوقەوە بەمەبەستی خەرجکردنی بڕە پارەی قەرەبوو لەلایەن کۆمپانیای بیمەی نیشتمانییەوە بۆ قوربانیانی ڕووداوەکان.
     وەک کۆمپانیاکە ئاماژەی بۆ کردوە"ویسام محەمەد خرسان " بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای بیمەی عێراق،گرێبەستێکی بیمەی لەگەڵ بانکی رافیدەین واژۆکردووە بۆ دابینکردنی بیمەی پڕۆژەکە بۆ ئەوەی قەرز بدات بە پیشە پزیشکییەکان کە مووچەکانیان لەو بانکەیە.
    بەیاننامەکە ئاشکراشیکردوە کە قەرز لە 50 ملیۆن دینارەوە دەست پێدەکات و بەردەوام دەبێت تا 150 ملیۆن دینار. 
     "خرسان " ستایشی هەوڵە بەردەوامەکانی کۆمپانیاکە دەکات بۆ پەرەپێدانی ئەم کەرتە لەڕێگەی بوونی تیمێکی یەکگرتووی پشتیوانی و پیشەیی لە بواری بیمەدا.