بەژمارە ... زیاتر لە 25 ملیار دینار قەرەبووی دڵنیایی نیشتمانی لەماوەی ساڵێكدا

ناوخۆ
  • 24-08-2022, 18:01
  • +A -A

    بەغداد - INA
    كۆمپانیای بیمەی نیشتیمانی قەرەبووكردنەوەی خۆی بۆ ئەوانەی كە لە ساڵی 2020دا زیانیان بەركەوتبوو، دیاریكرد، جەختیشی كردەوە كە قەبارەی قەرەبووەكە لە 25 ملیار و 574 ملیۆن و 490 هەزار دینار تێپەڕیوە.
    بەپێی ڕاپۆرتی ساڵانەی ئەو كۆمپانیایە بۆ ساڵی 2020 كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: سندوقی دڵنیایی زۆرەملێ قەرەبووی ئەو كەسانەی كردەوە كە بەهۆی ڕووداوی سروشتی زیانیان بەركەوتوە كە دەكاتە 4 ملیار و 185 ملیۆن و 770 هەزار دینار، لە ساڵی 2019ەوە لەسەدا 36 زیادی كردووە.
    لە ڕاپۆرتەكەدا ئاماژە بەوە كراوە كە " ئەو قەرەبووەی كە دراوە بە خانەی زیانلێكەوتووانی ئاگركەوتنەوە بڕی 6 ملیار و 987 ملیۆن و 721 هەزار دینار بووە كە لەسەدا 33 زیادی كردووە.
    دەربارەی روداوی كەشتییەكان بڕی 196 ملیۆن و 292 هەزار دینار بە زیانلێكەوتووان دراوە، لە كاتێكدا كە بیمەی دەریایی / كاڵاكان هیچ قەرەبووێكیان نەخستەڕوو.
    سەبارەت بە قەرەبووكردنەوەی بیمەی فڕۆكەوانی ڕاپۆرتەكە هاتووە كە " بڕی 4 ملیارو 984 ملیۆن و 751 هەزار دینارە، لەكاتێكدا قەرەبووی بیمەی ئەندازیاری بڕی 536 ملیۆن و 362 هەزار دینارە، هەروەها كە قەرەبووەكە بە 282 ملیۆن و 467 هەزار دینار دراوە بە رووداوی ئۆتۆمبێل.
    ڕاپۆرتەكە ئاماژەی بەوەكردووە كە " ئەو قەرەبووەی كە دراوە بە بیمەی كشتوكاڵی بڕی دوو ملیۆن و 449 هەزار دینار بووە، هاوكات بۆ ڕووداوی جۆراوجۆرەوە بڕی 140 ملیۆن و 17 هەزار دینار دراوە، هەروەك ئەو قەرەبووەی كە دراوە بە بیمەی ژیان 8 ملیار و 251 ملیۆن و 855 هەزار دینارە.
    ڕاپۆرتەكە ئەوەشی خستەڕوو كە " ئەو قەرەبووەی كە دراوە بە بیمەی گواستنەوەیی بڕی 350 هەزار دینارە، لە كاتێكدا قەرەبووی گەڕاوەی داهاتوو 6 ملیۆن و 456 هەزار دینارە.
    سەبارەت بەو پارەیەی كە لەماوەی هەمان ساڵدا كۆكراوەتەوە ڕاپۆرتەكە تەئكیدیكردەوە كە " كۆی ئەو پارەیەی كە كۆمپانیای بیمەی نیشتمانی بۆ ساڵی 2020 بەدەستهاتووە بڕی 81 ملیارو 356 ملیۆن و 942 هەزار دینارە.