نرخی دۆلار بە جێگیری مایەوە

ئابوری
  • 12-09-2022, 10:52
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، نرخی دۆلار لە بۆرسەی عێراقدا سەقامگیری بەخۆیەوە بینی.
     بەجۆرێک نرخی فرۆشتنی دۆلار بۆ هەر 100 دۆلارێک بە 147 هەزار و 900 دینار مامەڵەی پێوەکرا، هاوکات نرخی کڕینی دۆلاریش بە 147 هەزار و 800 دینار بۆ هەر 100 دۆلارێک مامەڵەی پێوەکرا.
    پێشتر بانکی ناوەندی عێراق بڕیاریدابوو  بە دەستکاریکردنی نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی، کە  نرخی کڕینی دۆلار لە وەزارەتی دارایی بە 1450 دینار دیاریکرا، هەروەها نرخی فرۆشتنی بە بانکەکان بە ( 1460) دینار بۆ هەر دۆلارێك دیاریکرا، ھەروەک نرخی فرۆشتنی بە هاوڵاتیانیش  (1470) دینار دیاریکرا.