حەلبوسی رێنمایی تەواوكردنی رێكارەكانی كردنەوەی گۆڕستانی خەسفە لە نەینەوا دەكات

سیاسی
  • 10-09-2022, 16:07
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ شەممە محەممەد حەلبوسی،سەرۆكی پەرلەمان رێنمایی تەواوكردنی رێكارەكانی كردنەوەی گۆڕستانی خەسفە لە نەینەوا كرد.
    لە راگەیەندراوێكی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران كە کۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتوەئاماژەی بەوەكردووە : حەلبوسی لە كۆبوونەوەیەكدا ئامادەبوو كە لەلایەن لیژنەی شەهیدان و قوربانیان و زیندانیانی سیاسی لەگەڵ بەشی داكۆكیكردن لە زیندانیانی سیاسی ئەنجامدرا و كاروباری گۆڕە بەكۆمەڵەكان لە دەزگای شەهیدان لەسەر پلانی كاركردن بۆ كردنەوەی گۆڕستانی (الخەسفە) لە پارێزگای نەینەوا بە بەشداری لایەنە پەیوەندیدارەكان بە نوێنەرایەتی وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی بەرگری - بەڕێوەبەرایەتی ئەندازیاری سەربازی و وەزارەتی تەندروستی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، لیژنەی نێودەوڵەتی خاچی سوور، لیژنەی نێودەوڵەتی بۆ كەسانی ونبوو، كۆمیسیۆنی باڵای مافی مرۆڤـ، تیمی لێكۆڵینەوەی نێودەوڵەتی بۆ تاوانەكانی داعش.
    لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : لە میانی كۆبوونەوەكەدا روونكردنەوەیەكی ورد لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەكانەوە سەبارەت بە لایەنە لۆجستی و تەكنیكییەكان، ئەو هەنگاوانە خراوەتەڕوو كە لە رێگەیانەوە دەتوانێت بە كردەیی دەست بە كردنەوەی گۆڕستانەكە بكات، هەروەها گرنگترین ئاستەنگەكان كە لە رێگەی گۆڕستانەكەوە وەستاون لەم دۆسیەدا كار بكە.
    حەلبوسی رێنمایی كردووە بەپێی راگەیەندراوەكە : لایەنە پەیوەندیدارەكان لە ماوەی هەفتەیەكدا داواكاری و پێداویستییەكانیان پێشكەش بكەن، دوای ئەوە كردنەوەی راستەقینەی ئەم گۆڕستانە گەورەیە، لە كاتێكدا لیژنەی شەهیدان و قوربانیان بەرپرسیار دەبێت لە بەدواداچوون و كۆنترۆڵكردنی ئەم دۆسیە و هەماهەنگی تەواو لەگەڵ دەزگا حكومی و نێودەوڵەتییەكانی پەیوەندیدار بەم دۆسیە مرۆییە گەورەیە، لەبەر ڕێزگرتن لە خوێنی شەهیدان و بۆ كۆتاییهێنان بە ئازارەكانی بنەماڵەكانیان.