بانكی ناوەندی بەیاننامەیەك لەبارەی ڕاپۆرتی سەقامگیری دارایی ساڵانەی خۆی بۆ ساڵی 2021 بڵاودەكاتەوە

ئابوری
  • 7-09-2022, 16:31
  • +A -A

    بەغداد - INA
    بانكی ناوەندی عێراق ئەمرۆ چوارشەممە، بەیاننامەیەكی لەسەر ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆی بۆ سەقامگیری دارایی تایبەت بۆ ساڵی 2021 بڵاوكردەوە.
    بانكی ناوەندی لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: ڕاپۆرتی ساڵانەی سەقامگیری دارایی بۆ ساڵی 2021 كۆمەڵێك دیاریكەری دارایی و دراوی لەخۆگرتبوو كە ڕەنگدانەوەی ئەدای كەرتی دارایی و بانكی عێراقە و دەستنیشانكردنی گرفت و دەرفەتەكان بۆ ئەم كەرتە گرنگە لە ئابووریدا.
    ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە: زیادبوونێك لەگەشەكردنی پارەی بانكی بەبڕی (96) تریلیۆن دینار بۆ ساڵی 2021 بەزیادبوونی (13.1٪) لەساڵی 2020ەوە، لەكاتێكدا متمانەی بانكی لەكەرتی گشتی و تایبەتدا بەرزبۆتەوە بۆ (80.62) تریلیۆن دینار بۆ ساڵی 2021 بەزیادبوونی (7.1٪) لە 2020.
    رونیشیكردەوە: ئاماژەكان لە خۆگرتنی دارایی پەرەی سەندووە لە ڕێگەی جێبەجێكردنی پرۆژەكە (لەخۆگرتنی دارایی بۆ سەرەتایەكی نوێی ئابووری)، راشیگەیاند: ڕاپۆرتەكە زیادبوونێكی ئاشكرا كردووە لە كۆی پێرستی بەشداری دارایی لە (20.85٪) لە ساڵی 2017 بۆ (33.5٪) لە ساڵی 2021، لە كاتێكدا لە ساڵی 2021دا ڕێژەی متمانەی كەرتی تایبەت بە بەرهەمی ناوخۆیی بەرزبووەوە بۆ (13.4٪) و لە هەمان ساڵدا پێڕستێكی كەڵەكەبووی سەقامگیری دارایی لە عێراق بەرزبۆوە بۆ (0.656) لە هەمان ساڵدا، لە ئەنجامی گرتنە بەری سیاسەتی سەقامگیری دارایی لە ڕێگەی جێبەجێ كردنی پێداویستیەكانی بازل و پێوەری نێودەوڵەتی راپۆرتی دارایی ژمارە 9 و هەروەها پێداویستیەكانی تری كەرتی بانكی.