ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی لە ناحیەی عەزیم لە دیالە بەرێوەچوو

ئەمنی
  • 5-09-2022, 12:30
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمرۆ دووشەممە، هێزەکانی حەشدی شەعبی ،دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنییان لەناحیەی عەزیمی سەر بەپارێزگای دیالە ڕاگەیاند.
    لە بەیاننامەیەکی دەستەی حەشدی شەعبیدا کەبه‌ده‌ستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، تیایدا هاتووە" هێزێکی سوپا و لیوای 62ی حەشدی شەعبی، ئەمڕۆ لە ناوچەی عەزیمی سەر بە پارێزگای دیالە، ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی بەرفراوانیان ئەنجامدا، کە ئامانجی ئۆپەراسیۆنەکە بەرقراکردنی ئاسایش وپاککردنەوە و  ڕێگریکردن بووە لە دزەکردنی گروپە تیرۆریستییەکان.