ئۆپەراسیۆنی ئەمنی لەناحیەی عوزێم لە دیالە ئەنجام دەدرێت

ئەمنی
  • 22-07-2022, 16:02
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ هەینی ئۆپەراسیۆنێكی ئەمنی لەناحیەی عوزێمی سەر بەپارێزگای دیالە دەستیپێكرد.
    دەستەی حەشدی شەعبی لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێزێكی هاوبەشی لیواكانی 23 و 62 لە حەشدی شەعبی ئۆپەراسیۆنێكی ئەمنییان لە ناحیەی عوزێم دەستپێكرد.
    فەرماندەی لیوای 23 بەشیر عەنبەكی رایگەیاند: هێزێكی هاوبەشی لیوای 23 كە لەلایەن فەوجی 1 و 4 ەوە نوێنەرایەتی دەكرێت و لیوای هەواڵگری و لیوای 62ی حەشدی شەعبی بۆ ڕێگریكردن لە دزەكردنی گروپە تاوانبارەكان، نزیكەی 16 كم گەڕان و پشكنینیان ئەنجامدا.