نرخی یۆرۆ بۆ نزمترین ئاست لە ماوەی بیست ساڵی رابردوودا دابەزی

ئابوری
  • 5-09-2022, 10:43
  • +A -A

    بەدواداچون/INA
    ئەمڕۆ دووشەممە دراوی  یۆرۆ لە خوار 0.99 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەکرا، ئەمەش لە ژێر رۆشنایی ئەو نادڵنیاییەی لە  ئابووری ئەوروپا هەیە، دوای ئەوەی گروپی گازپرۆمی رووسی رۆژی هەینی رایگەیاند، لە رێگەی بۆریی نۆرد ستریمەوە  دابینكردنی غاز تەواوی رادەگرێت.
     دوابەدوای ئەمەش ئەمڕۆ دووشەممە لە کاتژمێر 5:35 بە کاتی جیهانی ،نرخی یۆرۆ بەڕێژەی 0.70% دابەزیوە و گەیشتووەتە 0.9884 دۆلار، کە نزمترین ئاستە لە مانگی کانوونی دووەمی 2002ەوە .