لەگەڕەكی شەعبی شاری بەغداد رفێنراوێكی ئێزیدی رزگاركرا

ئەمنی
  • 29-03-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد – ا ه ع مەفەرەزەیەكی هێزە ئەمنییەكان لەگەرەكی شەعبی بەغداد كچە رفێنراوێكی ئێزیدی رزگاركرد كە دانیشتووی شاری موسڵە. لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، بەرێوەبەرایەتی هەواڵگری رایگەیاند: مەفەرەزەیەكیان بەهەماهەنگی لەگەڵ هێزەكانی سوپا توانیویانە لەگەڕەكی شەعب كچە رفێنراوێكی ئیزیدی كە دانیشتوی موسڵە رزگاربكەن. هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە هێزەكانی سەر بەرێوەبەرایەتی هەواڵگری توانیویانە رفێنەرەكەش دەستگیر بكەن كە سەر بە تیرۆریستانی داعشە.