لیژنەی چاكسازی وەزاری وۆركشۆپی بەڕێوەبردنی ئاسایش لە واشنتۆن ئەنجام دەدات

ئەمنی
  • 1-09-2022, 19:30
  • +A -A

    واشنتۆن - INA
    لیژنەی چاكسازی وەزاری ئەمڕۆ پێنجشەممە، 4 فایلی لە واشنتن تاوتوێكرد، هاوكات وۆركشۆپێكی بەڕێوەبردنی ئاسایش كۆتایی پێ هات.
    پەیامنێریی ئاژانسی هەواڵی عێراقی دەڵێت: لەپایتەختی ئەمریكا، لیژنەی چاكسازی وەزاری بەسەرۆكایەتیی ئەمینداری گشتی وەزارەتی بەرگری جەبار سەجیل موتڵەك ئەلحەیدری، وۆركشۆپی بەڕێوەبردنی ئاسایشی لە دامەزراوەی ڕاندی ئەمریكی لە واشنتۆن بە ئامادەبوونی ئەندامەكانی بەڕێوەبرد.
    رونیشیكردەوە: ئەم وۆركشۆپە لەچوارچێوەی پشتگیری دامەزراوەی پەرەپێدانی كاری نەزاهە لەبواری ئاسایش و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و برەودان هات، ئەوە جگە لە تەحەداكانی حوكمڕانی پەیوەست بە ڕێكخستنی هەر جۆرە خزمەتگوزارییەكی ئەمنی لە ناو دامەزراوەی ئاسایشی عێراقدا.