لیژنەی دۆزینەوەی ڕاستییەكان سەبارەت بە ڕووداوەكانی ئەلخەزرا لیژنەی لاوەكی پێكدەهێنێت بۆ جووڵەكردن لە مەیدانەكەدا

ئەمنی
  • 31-08-2022, 17:13
  • +A -A

    بەغدا- INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە لیژنەی دۆزینەوەی ڕاستییەكان سەبارەت بە ڕووداوەكانی ئەلخەزرا بڕیاریدا بە پێكهێنانی لیژنەی لاوەكی بۆ جووڵەكردن بەشێوەیەكی مەیدانی.
     نوسینگەی راگەیاندنی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی لە راگەیەندراوێكدا كە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) رایگەیاندووە: لە جێبەجێكردنی رێنماییەكانی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان مستەفا كازمی لەگەڵ راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی قاسم ئەعرەجی ئەمڕۆ چوارشەممە،كۆبوونەوەی لیژنەی دۆزینەوەی ڕاستییەكان لەبارەی ڕووداوەكانی ئەلخەزرا كە بە فەرمانی فەرماندەی گشتی پێكهێنرا لە نوێنەرانی سەرۆكی ئەركانی سوپا و ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان و دەزگای هەواڵگری و دەزگای هەواڵگری و ئاسایشی نیشتمانی.
     ئاماژەی بەوەدا كە : لیژنەكە بەرپرسیارە لە لێكۆڵینەوە لە ڕاستییەكان سەبارەت بەو ڕووداوانەی كە لەناو ناوچەی سەوزدا ڕوویانداوە، كە بووەتە هۆی كوژران و برینداربوونی ژمارەیەك خۆپیشاندەر و هێزە ئەمنییەكان.
    ئاماژەی بەوەشكرد : كۆبوونەوەكە لە ئەنجامی پێكهێنانی لیژنە لاوەكییەكان بووە، بۆ ئەوەی بە شێوەیەكی مەیدانی بجوڵێنەوە بەمەبەستی لێكۆڵینەوە لە راستییەكان لە رووداوەكانی ناوچەی سەوزدا.
     ئاماژەی بەوەشكرد : ئەعرەجی رێنمایی كرد كە لێكۆڵینەوەكان بێلایەن بن، جەختی لەوە كردەوە كە ئەوانەی شەهید و بریندار بوون هەموویان كوڕی ئێمەن، ئێمەش مەیلی ئەوەمان هەیە كە تەنها بۆ عێراق بەدواداچوون بۆ راستییەكان بكەین.