دابەزینی نرخی زێڕ لە ناوخۆدا

ئابوری
  • 27-08-2022, 15:31
  • +A -A

     بەدواداچوون - INA

    ئەمڕۆ شەممە نرخی كانزا زەردەكە لە بازاڕەكانی عێراق دابەزی.
    نرخی یەك مسقال زێڕی عەیارە 21 كە زۆرترین مامەڵەی پێوە دەكرێت لەنێو خەڵكدا، بە بێ كرێی داڕشتن بە 357 هەزار و 400 دینار بووە، هاوكات نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە 408 هەزار و 450 دینار بووە، بەبێ كرێی داڕشتن.
    شایانی باسە نرخی زێڕ لەمڕۆدا لە عێراق زانیاری ئابوری گرنگە بۆ ئەو كەسانەی كە خەریكە هاوسەرگیری دەكەن، بەو پێیەی جێگەی سەرنجی وەبەرهێنەرانی عێراقە، چونكە زێڕ بەستراوەتەوە بە ئابوری جیهان و لە كاتێكدا كە ئابوری زۆرێك لە وڵاتان خراپ بووە، زێڕ وەك پەناگەیەكی سەلامەت بۆ زۆر كەس ماوەتەوە، جا لە عێراق بێت یان لە وڵاتانی دیكە.
    سەرچاوە: ماڵپەڕی نرخی زێڕ ئەمڕۆ لە عێراق