لیژنەیەکی باڵا بەسەرۆکایەتی وەزیری ناوخۆ پێكدەهێنرێت بۆ پاراستنی سەردانكەرانی چلە

ئەمنی
  • 22-08-2022, 16:44
  • +A -A

    زەیقار - INA
    سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپا بۆ ئۆپراسیۆنەکان ئەمرۆ دووشەممە پێکهێنانی لیژنەیەکی باڵای ئەمنیی ڕاگەیاند بۆ پاراستنی سەردانكەرانی چلە، ئاماژە بەوەشدەکات: لیژنەکە بە سەرۆکایەتی عوسمان غانمی وەزیری ناوخۆ بەڕێوەدەبرێت.
    فەریق ڕوکن قەیس محەمەداوی جێگری سەرۆکی ئەرکانی سوپا بۆ ئۆپەراسیۆنەکان بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: بریاردراوە لیژنەیەکی باڵا بەسەرۆکایەتیی عوسمان غانمی وەزیری ناوخۆ و ئەندامێتیی من بۆ پەرەپێدانی پلانەکان پێکبهێنرێت و بۆ گفتووگۆكردن لەگەڵ فەرمانگەکانی پارێزگاکان بۆ پاراستنی سەردانكەران و کاری هاوبەش لەگەڵ دەروازە سنورییەكان بۆ پیێشوازیكردن و پاراستنی رێورەسمی چلە.
    هەروەها جەختی لەسەر پێویستیی دیاریکردنی گرنگترین پێویستییەکانی یەکە سەربازییەکان لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکانی سۆمەردا کردەوە.