پێکهێنانی لیژنەیەكی هاوبەشی مەیدانی بۆ زانینی ڕاستیەکانی هێرشی تورکیا

سیاسی
  • 23-07-2022, 15:31
  • +A -A

    بەغداد INA _ویسام مەلا
    ئەنجومەنی نوێنەران ئەمڕۆ شەممە بڕیاری دا لیژنەیەکی هاوبەش پێکبهێنرێت بۆ لێکۆڵینەوی مەیدانی لەسەر هێرشی تورکیا بۆ سەر پارێزگای دهۆک.
    مەهدی ئامریلی، ئەندامی لیژنەی ئەمنی و بەرگری پەرلەمانی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراق (INA) ڕایگەیاند "وەزیرەکانی بەرگری و دەرەوە و سەرۆکی ئەرکانی سوپا و فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان دووپاتیان کردەوە کە دوو هەنگاو دەگرنە بەر یەکەم،سکالا کردن لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی  
     هەنگاوی دووەم دەرکردنی هێزەکانی  تورکیا لە عێراق نەمینێن و ئەگەر دەرنەجن ئەوا هەنگاوی تر دەگرنە بەر 
    ئاشکرای  کرد: "لیژنەیەکیش پێگ هێنراوە لە ئەندامانی  لیژنەی ئەمنی و بەرگری و پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمان لەگەڵ سەرۆکی ئەرکانی سوپا و وەزارەتی بەرگری و ئۆپەڕاسیۆنە هاوبەشەکانی بۆ دۆزینەوەی ڕاستی لەسەر مەیدانی  لە شوێنی ڕووداوەکە وە بۆ ئەوەی بزانن بۆمبەکە سەرجاوەکەی لە کوێوە بووە بە هاوکاری باڵیۆزخانەی تورکیا.
    ئەمڕۆ شەممە ئەنجومەنی نوێنەران دانیشتنی تایبەتی خۆی بە سەرۆکایەتی محەمەد حەلبۆسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و بەئامادەبوونی فواد حوسێن وەزیری دەرەوە و جعما ئەناد وەزیری بەرگری و لیوا عەبدولئەمیر یارەڵا سەرۆکی ئەرکانی سوپا و جێگری یەکەمی هێزە هاوبەشەکان فەریق عبدالامیر یاراللە.
    وەزارەتی دەرەوە ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند کەبالیۆزی عێراقی لەئەنکەرە بانگێشتی بەغدا بکرێت 
    ئەحمەد سەحاف گۆتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند" وەزارەتەکە بڕیاری داوە کە باڵیوزی عێراق لە ئەنقەرە بگەرێنێتەوە بەغداد.