ههولێرـ INA
دوێنێ شهو هونەرمەندی كورد گۆڤار ئەنوەر بە نەخۆشی کۆچی دواییکرد.
گۆڤار ئەنوەری تەمەن 44 ساڵ، لەم دوو ساڵەی دواییدا تووشی چەند نەخۆشییەک ببوو، دوای ململانێیەکی زۆر ئەمشەو شەممە 20-8-2022 کۆچی دواییکرد.
پێشتر گۆڤار ئەنوەر تووشی چەند نەخۆشییەک ببوو، لەوانە دڵ، کۆبوونەوەی ئاو لەناو سکم، بوورانەوە و ئاوسانی جەستە."
گۆڤار ئەنوەر، لە ساڵی 1978 لە گەڕەکی کورانی شاری هەولێر لەدایکبووە و وەکو فەرمانبەر لە بەڕێوەبەرایەتیی هونەری شانۆ کاریکردووە.
لە ساڵی 1993 بەشداریی لە یەکەم کاری هونەری کردووە لە شانۆگەرییەک لە قوتابخانەی ئیبن خەلەکان، بۆ یەکەمجاریش لە ساڵی 1997 بەشداریی کورتەفیلمێکی کردووە بەناوی "منم دکتۆر"، بەشداریی لە 5 فیلمی سکرین، 2 کورتەفیلم، فیلمێکی سینەمایی درێژ و دەیان شانۆ و درامای دیكهی کردووە.
بەوێنە: زریانێكی خۆڵبارین ئاسمانی بەغدای داپۆشیوە