وەزارەتی بازرگانی : عێڕاق کەمتر لەوڵاتانی دیکە بەرقەیرانی جیهانی خۆراک کەوتووە

ناوخۆ
  • 18-08-2022, 21:12
  • +A -A

    بەغداد/ INA حسن فواز
    وەزارەتی بازرگانی ئەمڕۆ ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکارەکانی کەمکردنەوەی نرخەکانی خۆراکی خستە ڕوو.
    بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای گشتی خۆراک لەوەزارەت هاشم موسەوی بەئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە لەساڵانی پێشوو تەنها بابەتە سەرەکیەکان دابەش دەکرا وەک شەکرو ڕۆن وئارد بەام لەساڵی پێشووەووە گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە.
    هەروەها وتی دەستمان کردووە بە دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگانە کە لە شەکرو برنج و پاقلەمەنیەکان پێکدێت کەمانگانە دابەشدەکرێت وئەپڕۆسەیەش بەرەوام دەبێت.
    وتیشی بەگوێرەی پێنوێنەکان عێڕاق لەوڵاتانی دی کەمتر بەر زیانەکانی قەیرانی خۆراک کەوتووە،وتیشی کە وەزارەت هەمیشە لەبرەودابووە بۆ پاراستنی ئاستی نرخەکان وئێستا خێزانی عێڕاقی پشت بە بەشە خۆراکی مانگانە دەبەستێت کەلەکات وساتی خۆیدا دابەشدەکرێت بەبێ دواکەوتن.
    ڕوونیشی کردەوەکەنرخەکان جێگیرن و برنجی تایلەندی پێشتر 43 هەزاردیناربوو بەڵام ئێستا بووەتە 18 هەزاردینار.
    هەروەها ئاماژەی بەوەکرد کە بازرگانی چاوچنۆک هەن کەخوازیاری ئەوەبوون متمانەی هاووڵاتیان بەشەخۆراکی مانگانە
    کەم بکەنەوە ونرخەکان بەبەرزی بهێڵنەوە
    بەڵام هەوڵەکانیان سەری نەگرت چونکە هەوڵەکانمان بەردەوام بوون وڕەزامەندی هاووڵاتیانی لەسەرە، وتیشی کە بەشەخۆراکی
    مانگانە بەسەر 40 ملیون و300 هەزار کەسدالەهاووڵاتیانی عێڕاق دابەشدەکرێت.