سەرچاوەكانی ئاو بانگهێشتی كۆمپانیاكان دەكات بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەی بەنداو لە بەسرە

ناوخۆ
  • 18-08-2022, 18:17
  • +A -A

    بەغداد - INA
    وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاو، ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەركەوتنی پلانی هاوینەی بۆ پاراستنی ئاو بەڕێژەیەكی بەرز ڕاگەیاند، و ئاماژەی بە گرتنەبەری ڕێوشوێنی توند بۆ كەمكردنەوەی زیادەڕۆیی كرد و هەروەها جەختی لەسەر بانگهێشتنامە بۆ كۆمپانیاكان كرد بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەی دامەزراندنی بەنداوێك لەبەسرە.
    وتەبێژی وەزارەت حاتم كەریم بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: زۆرترین ماوەی بەكارهێنانی ئاو لە مانگی ئابە و لە مانگی تەموزدا تا ڕادەیەكی كەمتر لە ئەنجامی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمادا، لەو ماوەیەدا ئاوی ڕووبارەكانی دیجلە و فورات لە ژێر پلانی ئۆپەراسیۆندا پارێزراوە، وتیشی: وەزارەت كاری كردووە بۆ وەستاندنی زیادەڕۆیی ئاو كە بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرماوە دەتوانێت ڕووبدات و ئەمەش قەبارەی ئەو ئاوەی كە گەیشتووە زیاد كردووە، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: ئاو بە پێی پلانی ئۆپەراسیۆنەكە بە هەموو پارێزگاكان گەیشتووە لە ئەنجامی ئەو ڕێوشوێنانەی گیراوەتەبەر.
    رنیشیكردەوە: وەزارەتی ڕێوشوێنی توندی گرتووەتە بەر بۆ كەمكردنەوەی پێشێلكارییەكان و وتیشی: پلانی كشتوكاڵی و ئاوی ژێرزەوی بەئاراستەیەكی باشدا دەڕوات.
    جەختیشی كردەوە : وەزارەت كاری كردووە بۆ بانگهێشتكردنی كۆمپانیاكان بۆ دامەزراندنی بەنداوێك بۆ كۆنترۆڵكردنی خوێ و سوودوەرگرتن لە ئاوی سازگار بۆ مەبەستی دیكە، وتیشی: لێكۆڵینەوەی دروستكردنی بەنداوەكە لە ناو وەزارەتدا تەواو بووە و شوێنەكە هەڵبژێردراوە، ئاماژەی بەوەشدا كە یەكێكە لەپرۆژەستراتیژیەكان كە وەبەرهێنانی ئاو لەكەنداوی ئەلعەرەبی بەشێوەیەكی بەردەوام زیاد دەكات.