كاروباری مین فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بۆ روپێوی بەكاردەهێنێت و پێشبینی دەكان ژمارەی قوربانیان بگاتە 70 هەزار

بەدواداچوون و ڕاپۆرت
  • 17-08-2022, 20:50
  • +A -A

    بەغداد - INA
    فەرمانگەی كاروباری مین لەوەزارەتی ژینگە پاككردنەوەی 53٪ ی ناوچە مینرێژكراوەكانی لەعێراق ڕاگەیاند، و هاوكات ئاشكرایكرد: زیاتر لە 34 هەزار قوربانی بە شەهید و بریندار لە ئەنجامی پاشماوەكانی شەڕ تۆماركراون.
    بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی كاروباری مین زافر مەحمود لەچاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی عێراقی رایگەیاند: بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتەكانی ناوخۆ و بەرگری و هاوكاریی نێودەوڵەتی 53٪ ی ناوچە پیسبووەكانی مین پاككراونەتەوە.
    وتیشی: رووبەری پاك نەكراوە لە مین تا ئێستا دوو ملیار و 700 ملیۆن مەتر دووجایە و هەموو پارێزگاكانی عێراق دەگرێتەوە جگە لە هەرێمی كوردستان.
    ئاشكراشیكرد: پرۆژەكانی لێكۆڵینەوەی قوربانییەكان بەردەوامن و ئەم ژمارانە لە زیادبووندایە بەهۆی نەبوونی هۆشیاریی هەندێك لە مەترسی شوێنەكان و چوونە ناوەوەیان و خستنە مەترسییەوە.
    رونیشیكردەوە: تا ئێستا زیاتر لە 34 هەزار قوربانی بە شەیهید و بریندارەوە تۆماركراون و پێشبینیش دەكرێت دوای ئەنجامدانی سەرژمێری قوربانییەكان ژمارەی قوربانییەكان زیاد بكات و ڕەنگە بگاتە دوو هێندە ئەم ژمارەیە.