عێراق ئیدارەدانی یەكێتی نێودەوڵەتی وەرزشی پۆلیس بەدەستدەهێنێت

وەرزش
  • 27-03-2018, 00:00
  • +A -A

    كوەیت – ا ه ع عێراق بوە سەرۆكی لیژنەی ئیدارەی كارەكانی یەكێتی نێودەوڵەتی وەرزشی پۆلیس، ئەوەش لە میانی كۆبونەوەی كۆمەڵەی گشتی یەكێتی نێودەوڵەتی وەرزشی پۆلیس. لای خۆیەوە لیوا مەهدی هادی فەكیكی سەرۆكی یەكێتی پۆلیسی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع)ی راگەیاند: "بەشداریكردنی عێراق لە كۆبونەوەی كۆمەڵەی گشتی یەكێتی نێودەوڵەتی وەرزشی پۆلیس هەنگاوێكی زۆر گرنگە و ئامادەبوانیش پێشوازییان لەگەڕانەوەی عێراق كرد بۆ پێگەی خۆی لە ناو ئەو كۆمەڵەیە، هەروەها ستایشی ئازایەتی هێزەكانی عێراقیان كرد لەسەركەوتنی بەسەر تیرۆریستانی داعشدا". فەكیكی وتیشی "عێراق بە هێزێكی زۆرەوە بەشداری لە كۆبونەوەكەدا كرد و لە میانی هەڵبژارندی نێوخۆییدا بۆ دیاریكردنی سەرۆكی لیژنەی ئیدارەدانی كارەكانی ئەو یەكێتییە سەركەوتنی بەدەستهێنا و ئەوەش دەستكەوتێكی گەورەیە بۆ پێگە و شوێن و قورسایی عێراق لە ناو یەكێتی نێودەوڵەتیدا".