لەبەری راستی موسڵ پێنج تیرۆریست دەستگیركران

ئەمنی
  • 26-03-2018, 00:00
  • +A -A

    نەینەوا – ا ه ع هێزێكی سەر بە فەوجی فریاكەوتن لە پۆلیسی نەینەوا، ئەمرۆ دوو شەممە، پێنج تیرۆریستی داعشی لەگەرەكی تەنك لە بەری راستی موسڵ دەستگیركرد. لەوبارەیەوە لیوا سەعد مەعن وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، رایگەیاند: هێزێكی فریاكەوتنی نەینەوا (5) تیرۆریستی داعشی لەگەرەكی تەنك-ی بەری راستی موسڵ دەستگیركردوە كە بە پێی مادەی 4-ی تیرۆر داواكراوبوون، وتیشی ئەو تیرۆریستانە رەوانەی لایەنە پەیوەندیدارەكان كراون بە مەبەستی تەواوكردنی رێوشوێنە ئەمنییەكان لەگەڵیاندا.