نێچیرڤان بارزانی پاڵپشتیى لە بانگهێشتەکەى مستەفا کازمى دەکات

سیاسی
  • 2-08-2022, 15:33
  • +A -A

    هەولێر ـ IAN
    سەرۆکى هەرێمى کوردستان رایگەیاند پاڵپشتی لە بانگهێشتەکەى مستەفا کازمى، سەرۆک وەزیرانى عێراق دەکات بۆ ئەنجامدانى دیالۆگ لەنێوان لایەنە سیاسییەکاندا.
    نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە تویتێکدا کەئاژانسی هەواڵی عێراقی وەریگرتووە دەڵێت "لە کاتێکدا بانگهێشتەکەمان دووپات دەکەمەوە بۆ دیالۆگى برایانەى عێراقى گشتگیر لە هەولێر، جەخت لە پاڵپشتیمان دەکەمەوە بۆ بانگهێشتەکەى مستەفا کازمى، سەرۆک وەزیران بۆ ئەنجامدانى دیالۆگ لەنێوان لایەنە سیاسییەکانى عێراق بۆ دۆزینەوەى چارەیەک بۆ قەیرانى ئێستا و کارکردنى پێکەوەیی بۆ گەیاندنى وڵات بە کەنارى ئارامى."
     هەروەها سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش کردووە، "عێراق پێویستى بە دیالۆگ و لێکتێگەیشتن و بەرپرسیارێتیى هاوبەشە بۆ ڕزگارکردنی.