دەستپاكی دەست بەسەر سەرۆك و ئەندامانی یەكێتییەكان و سەندیكاكانی كرێكارانی نەینەوادا دەگرێت

ناوخۆ
  • 1-08-2022, 13:25
  • +A -A

    بەغدا  - INA   
    ئەمڕۆ دووشەممە بەشی لێكۆڵینەوە لە دەستەی دەستپاكی فیدراڵی دەستگیركردنی سەرۆك و ئەندامانی یەكێتییەكان و سەندیكاكانی نەینەوای ڕاگەیاند. بەهۆی کە  سەرپێچی یاسایان كردووە.
    لە راگەیەندراوێكدا كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەكەوە هاتووە و كە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئاماژەی بەوەكردووە : كادیرانی بەڕێوەبەرایەتی لێكۆڵینەوەی دەستە لە پارێزگاكە توانیویانە دوای ئەنجامدانی كاری بەدواداچوون و لێكۆڵینەوە، دەست بەسەر بەرپرس و ئەندامانی دەستەكەدا بگرن و سندیكای كرێكارانی نەینەوا و یەكێتی نیشتمانی ناوەندی سەندیكاكانی نەینەوا، هەروەها فیدراسیۆنی سەندیكاكانی عێراقی لە پارێزگاكەدا و ئاماژەی بەوەدا كە تۆمەتبارەكان دەستەی سەندیكاكانیان دامەزراندووە و بە پێشێلكردنی یاسا پارەیان كۆكردۆتەوە.
    لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : ژمارەی ئەو تۆمەتبارانە كە لە ماوەی ئۆپەراسیۆنەكەدا دەستیان بەسەردا گیراوە دەگاتە 12 كەس و جەختیشی لەوە كردەوە : كە ستافی بەڕێوەبەرایەتییەكە دەستیان بەسەر هەموو ئەولەویەتەكانیدا گرتووە كە پەیوەندییان بە دامەزراندنی ئەو یەكێتییانە و سەندیكایانە هەیە.
    لە ئۆپەراسیۆنێكی جیاوازدا لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوە كراوە : كە دوو كرێكاری تۆمەتبار لە نەخۆشخانەی فێركاری ئیبن سینە لە نەینەوا بە تۆمەتی بەكارهێنانی كەرەستەی بەسەرچوو لە ئۆپەراسیۆنەكاندا دەستگیركراون.
    ئاماژەی بەوەشكردووە 24 بۆری دەماری قەستەرە بۆ نەخۆشانی گورچیلە بەكارهێنراوە، جگە لە 12 سندوقی یۆد كە بۆ تەعقیمكردنی برینەكان بەكارهاتووە.