دارایی ڕەوایەتی دەركردنی كتێبێك ڕەتدەكاتەوە كە دەگەڕێتەوە بۆی سەبارەت بە دانانی گرێبەستەكان و بە ساختەكار وەسفی دەكات

ئابوری
  • 29-07-2022, 16:15
  • +A -A

    بەغدا –INA  
    ئەمڕۆ هەینی وەزارەتی دارایی ڕەسەنایەتی دەركردنی كتێبێكی ساختەی ڕەتكردەوە كە دەگەڕێتەوە بۆی سەبارەت بە دانانی گرێبەستەكان، بەو پێیەی بە ساختەكار وەسفی كردووە.
    وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە ڕایگەیاندووە : كە بە توندی ڕەوایەتی دەركردنی ئەو كتێبە ساختەیەی كە دەگەڕێتەوە بۆی و لە سۆشیال میدیادا بڵاودەبێتەوە، ڕەتدەكاتەوە سەبارەت بە دانانی گرێبەستەكان بۆ وەزارەتی گواستنەوە / كارمەندانی فڕۆكەخانەی ناسریە.
    وەزارەتەكە داوا لە سەرجەم هاوڵاتیان و میدیاكان دەكات وریا و بن لە گەیاندنی هەواڵ و زانیاری كە دەبنە هۆی سەرلێشێواوی لای گەلەكەمان و هەروەها ئاماژە بە سەرچاوە فەرمییە ناسراوەكان بكەن بۆ دڵنیابوون لە متمانەی هەواڵەكە پێش ئەوەی بڵاوبكرێتەوە و پێشكەشی بكرێت بە ڕای گشتی.
    دارایی پشتڕاستی كردەوە كە مافی یاسایی خۆی بۆ بەدواداچوونی بڵاوكەرەوەی هەواڵە ساختە و هەڵبەستراوەكان دەپارێزێت، بەپێی ئەو یاسا و ڕێسایانەی كە لەلایەن دەسەڵاتی دادوەری بەڕێزی عێراقەوە گەرەنتی كراوە.