دوو تیرۆرست كە نیازی چونە نێو پارێزگای نەینەوایان هەبوو دەستگیركران

ئەمنی
  • 24-07-2022, 16:42
  • +A -A

    بەغدا - INA
     ئەمڕۆ یەکشەممە، شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ڕایگەیاند کە دەزگای هەواڵگری سەربازی دوو تیرۆریستی دەستگیركرد کە لە پارێزگایەکی دیکەوە ویستوویانە بچنە ناو پارێزگای نەینەوا.
     شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی لە ڕاگەیاندراوێكدا کە بە ئاژانسی ھەواڵی عێراقی گەیشتووە ڕایگەیاندووە: "ئەمە دووپاتکردنەوەی وریایی و بەدواداچوونی بەردەوامە بۆ جموجۆڵی ئەندامانی تیرۆریستەکان و یەکتربڕینی زانیاری لەسەریان لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی دیکە".
     ئاماژەی بەوەشکردووە، "بە پشتبەستن بە زانیاری دروست لە بەشی هەواڵگری فیرقەی ١٦، کە بوونی هەوڵێکی دوو ئەندامی تیرۆریستی بۆ چوونە ناو پارێزگای نەینەوا بە مەبەستی تێکدانی ئاسایشی پارێزگاکە پشتڕاستکردەوە".
     وە ئاماژەی بەوەشکرد، "لە ژێر رۆشنایی ئەمەدا، و بە هاوکاری لەگەڵ هەواڵگری و هێزێکی لیوای سێیەمی پیادە، بۆسەیەکی توند بۆیان دانرا لەبازگەی شەهید سەبهان (دەرگای چوونە ژوورەوەی پارێزگای نەینەوا) دەستگیركران". 
     ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەوان لەنێو ئەو تیرۆریستانە کە زانیاری لەبارەی یەکە ئەمنییەکانمان و هاوکارەکانیان دەدەنە چەتەکانی تیرۆریستی داعش، هەروەها لەلایەن دەسەڵاتی دادوەرییەوە بەپێی فەرمانی دەستگیرکردن بەپێی بڕگەکانی ماددەی ٤ی تیرۆر داواکراون، وەک چۆن بەپێی پێویست بوون". ڕادەستی لایەنی داواکار دەکرێت”.